ئه‌و سه‌یرانه به‌ئامانجی پته‌وكردنی هه‌ستی برایه‌تی ئیمانی و هاودڵی ئه‌ندامان به به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له ڕۆژی هه‌ینی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له شوێنێكی گه‌شتیاری به‌نێوی مهرقی سه‌ر به گوندی بزد به‌ڕێوه چوو.
عه‌بدولواحید ناسری به‌رپرسی پارێزگایی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی ئه‌و سه‌یرانه قسه‌ی كرد. پاشان ئه‌حمه‌د سه‌ره‌فرازی به‌رپرسی لێژنه‌ی كارگێڕی شاری تۆربه‌تی جام سه‌باره‌ت به به‌ڕێوبردنی ئه‌و خولانه ڕاپرسی كرد.
وتاربێژانی تری ئه‌و به‌رنامه‌یه، مه‌وله‌وی قادری و خاتوو حومه‌یڕا جانفه‌دا به‌رپرسی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگا سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده قسه‌یان كرد. برایانی مهولاییش له ستایشی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) سردوویان خوێنده‌وه و له‌كۆتاییدا نوێژی هه‌ینی به پێشنوێژیی مه‌وله‌وی ئێبڕاهیمی به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان